ئه‌و کاره ده‌کرێت ، به‌ڵام هه‌ندێک بینه و به‌رده‌ی ده‌وێت
ئه‌وه پێی ده‌ڵێن Remote Assistance
ده‌بێ یه‌که‌مجار ڕێگه‌ت پێ بدات ئه‌وه‌ش له ڕێی ئه‌م کرداره‌ی خواره‌وه بۆ ویندۆزی ئێکس پی
Start ->> Control Panel ->> System ->> Remote
له‌وێ ئه‌م خانه‌یه ده‌بینیه‌وه
Allow users to connect remotly to this computer
هێمای ڕاستی له‌سه‌ر لێبده
شتێکی دی ده‌بی کوڕه خاڵه‌که‌ت بیکات ئه‌وه‌یه که پاسورد و ناو و IP کۆمپیوته‌ره‌که‌ی خۆیت بۆ بنێریت
بۆ زانینی ناوه‌که بڕۆ بۆ
Control Panel ->> System ->> Computer Name
له‌وێ Full Computer Name بۆ بنێریت
پاسورده‌که‌ش ئه‌و پاسورده‌یه که بۆ چوونه ناو ویندۆز به‌کاری ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر پاسوردی نه‌بیت ده‌بێ پاسورده‌ک بۆ خۆی دابنێت
IPـه‌که‌ش به‌و شێوه‌یه
Control Panel ->> Network Connections
Double click on your internet connection ->> Support
له‌وێ ژماره‌ی IP Address بۆ بنێریت
تێبینی/ هه‌ر جارێک کۆمپیوته‌ره‌که پێ بکرێته‌وه له‌وانه‌یه ژماره‌ی IP بگۆڕێت، ئاگاداری ئه‌وه به
که ئه‌م زانیارییانه‌ت وه‌رگرت بڕۆ بۆ
Start->> All Programs ->> Accessories ->> Comunication ->> Remote Desktop Connection
که ئه‌وه‌ت کرده‌وه Options لێ بده
زانیارییه‌کان پڕ بکه‌وه به‌و شێوه‌ی خواره‌وه
Computer = ژماره‌ی IP
User Name = ناوه‌که
Password = پاسورد
Domain = به بۆشی وازی لێ بینه
که ئه‌و زانیارییانه‌ت پڕ کرده‌وه
دڵنیا به که کۆمپیوته‌ره‌که‌ی ئه‌و ئاماده‌یه
Connect لێ بده